Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوسترالیا.. به‌ یاسایه‌ك ماف به‌ كۆچبه‌ران ده‌دات خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان پێشكه‌ش بكریت


په‌یام

په‌رله‌مانی ئوستراڵیا پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه‌ رێگه‌ به‌وه‌ ده‌دات ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ی له‌ دورگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و وڵاته‌ به‌ند كراون، له‌سه‌ر خاكی ئوستراڵیا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان پێشكه‌ش بكرێت.

به‌پێی میدیا جیهانیه‌كان په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌، شكستێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ به‌درێژایی كاركردنی له‌و پۆسته‌دا، دژایه‌تی كۆچبه‌رانی كردووه‌.

له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ رێگه‌ی قاچاخ بچنه‌ ناو ئوستراڵیاوه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌وه‌ له‌ دورگه‌ دوره‌ده‌سته‌كان به‌ند كراون.

هاوكات كۆچبه‌رانی به‌ندكراو له‌و دورگانه‌ كه‌مترین پێداویستی و خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان بۆ دابینكراوه‌ و له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا چه‌ند كۆچبه‌رێك به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


158 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر