Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر فه‌نزوێلادا بگرێت


په‌یام

سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌كه‌سێكی توندڕه‌و ناوده‌بات و باس له‌وه‌شده‌كات واشنتۆن ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بگرێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا رایگه‌یاند دۆناڵد ترامپ كه‌سێكی توندڕه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌ رێگه‌ی سه‌پاندنی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ڤه‌نزویلادا بگرێت.
سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا وتیشی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی ناردنی هاوكاری مرۆییه‌وه‌، ره‌وایه‌تی به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له‌ كاروباری ناوخۆیی ڤه‌نزویلا بدات.

دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی ڤه‌نزویلا خوان گوایدۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ناساند و ئه‌مریكا و 9 وڵاتی ئه‌وروپیش دانیان پێدانا و هاوده‌نگ له‌ گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌بچێت.


137 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر