Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانی گوله‌ن


په‌یام


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی‌ ده‌ستگیركردنیان دژی‌ لایه‌نگرانی‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن‌ ده‌ستپێكرد، هاوكات له‌ شاری وان هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی‌ توركیا بڵاویانكردنه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ هه‌زار و (112) كه‌سی‌ لایه‌نگری‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌ركردوه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا تۆمه‌باری‌ ده‌كات به‌ پیلانگێڕی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2016.

پێشتریش سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌م نزیكانه‌ پڕۆسه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و به‌رفراوان له‌دژی‌ لایه‌نگرانی‌ گوله‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوكات پارێزگاری وان له‌ باكوری كوردستان له‌ به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ شاری وان قه‌ده‌خه‌ ده‌كرێن.

پارێزگاری وان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زانیاریان پێداون، به‌وه‌ی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتیك به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن، هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌یان، به‌ نیازن چالاكییه‌كی گه‌وره‌ له‌ وان ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ بڕیاریانداوه‌ هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌ك له‌ شاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

117 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر