Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی عێراق: له‌مه‌ودوا هه‌رێم رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات


په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی عێراق ئاشكرایده‌كات: له‌مه‌ودوا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات.

سامیر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ قسه‌ی‌ كرد‌و رایگه‌یاند حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ له‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ی ده‌كات، راده‌ستی به‌غدا ده‌كات. 

وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ میانی سه‌ردانێكدا بۆ شاری به‌سڕه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، رایگه‌یاند به‌پێی بوودجه‌ی ساڵی 2019 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی ده‌كات و ئێمه‌ش به‌وه‌ خۆشحاڵین. 

سامیر غه‌زبان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژانه‌ 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و ده‌كرێت ئه‌مه‌ له‌ كۆتایی ساڵدا بگه‌یه‌ندرێته‌ 550 هه‌زار به‌رمیل.


420 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر