Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبەی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا - ئێران - توركیا لە سووچی بەڕێوەدەچێت


پەیام 

سبه‌ینێ‌ لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا-ئێران-توركیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سووریا له‌ سووچی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕووسیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانیی‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئێران و ڕه‌حه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ سووریا له‌ شاری‌ سوچیی‌ ڕووسیا به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌ لووتكه‌كه‌دا شاندی ته‌كنیكیی هه‌رسێ وڵات ئاماده‌ ده‌بن و، دۆخی ئیدلب و، پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا و، هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، تاوتوێ ده‌كرێن.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ لووتكه‌كه‌دا سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ وڵات په‌یامی به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ سووریا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

سه‌ركرده‌كانی هه‌رسێ وڵات بۆ دوایین جار له‌ حه‌وتی ئه‌یلوولی 2018 له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ و له‌ لووتكه‌كه‌دا باری سه‌رنجیان له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌ی دوور له‌ پێكدادانه‌كان له‌ ئیدلب چڕكردبووه‌وه‌.

190 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر