Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ژمارەیەک وڵاتی خستە لیستی رەشەوە


پەیام 

كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لیستێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 23 وڵات پێكهاتووه‌ و خراونه‌ته‌ لیستی‌ ڕه‌شی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپاوه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌و وڵاتانه‌ پابه‌ندی ستاندارده‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆریزم نه‌بوون.

له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی عێراق، ئێران، سعوودیه‌، پاكستان، سووریا و یه‌مه‌ن هه‌ن. جگه‌ له‌وانه‌ش، وڵاتانی‌ ترینیداد و تۆباگۆ، تونس، دوورگه‌كانی ڤیرجینی ئه‌مریكا، په‌ناما، پۆرتۆ ریكۆ، ساموا، سریلانكا، ئه‌فغانستان، ساموای ئه‌مریكی، باهاما، بۆتسوانا، كۆریای باكوور، ئه‌سیوبیا، غانا، گوام، لیبیا و نه‌یجیریا له‌ لیسته‌كه‌دان.

یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا بڕیاری‌ داوه‌ چاودێرییه‌كی وردتری جموجووڵی پاره‌ له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی سه‌ر به‌ یه‌كێتییه‌كه‌ له‌و وڵاتانه‌ بكات و، سه‌رنجێكی وردتر ده‌خرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ داراییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ و كڕیاره‌كانیان.

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوون به‌ ستاندارده‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆریزم، ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ خسته‌ لیستی‌ ڕه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌نێویاندا عێراق و ئێران و سعوودیه‌ هه‌ن.

282 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر