Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرشێكی خۆكوژی كرایه‌ سه‌ر پاسێكی سوپای پاسداران و 40 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر پاسێك كه‌ سه‌ربازانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌گواسته‌وه‌، زیاتر له‌ 40 كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی نزیك له‌ سوپای پاسداران له‌ زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی زاهیدان و هاش له‌ پارێزگای سیستان و بلوچستان هێرشێكی خۆكوژی پاسێكی كرده‌ ئامانج  و به‌وهۆیه‌وه‌ تا ئێستا له‌ 27 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 13ی دیكه‌ش برینداربوون كله‌ برینی به‌شێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.
دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ گرووپی جه‌یشولعه‌دل به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌شدا به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ناڕاسته‌وخۆ سعودیه‌ به‌ پشتیوانی هێرشه‌ خۆكۆژوویه‌كه‌ تۆمه‌تباركرد و وتی: گرووپێكی تیرۆرستی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام با دڵنیابن سه‌ربازانی ئێران تۆڵه‌ له‌و گرووپه‌ پشتیوانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

هاوكات پارێزگاری سیستان بلوچستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌سه‌رتاسه‌ری  پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند.
هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران یادی چل ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامیبه‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئیمام خومه‌ینی به‌سه‌ر ڕژێمی شای په‌هله‌وی ده‌كاته‌وه‌.


288 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر