Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت


په‌یام

ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت و، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریاش، ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانیان نابن.

ژه‌نراڵ جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌ خاكی سوریا رایگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ سوریا دروستبكرێت له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ناوخۆی سوریا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت و، به‌ ته‌نها له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادا نابێت.

وتیشی: پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا، ده‌ستبه‌رداری هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان نابن و، به‌ڵكو هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ پشتگیری و یارمه‌تیدانی لۆژیستی و مه‌یدانی بۆ هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامده‌بن.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: به‌رده‌وام  توركیا پێداگیری له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكوری خاكی سوریا ده‌كات.

203 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر