Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری ئێران: ئاماده‌ین دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌نجام بده‌ین


په‌یام


سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له‌ یه‌كتریدا، ئاماده‌ن دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌نجام بده‌ن.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا له‌ تاران له‌ وته‌یه‌كی‌ پێكه‌ش كردووه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیان".

سه‌باره‌ت به‌ داواكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆ، حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئێران لایه‌نگری گفتوگۆیه‌ و، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێكی دیاریكراو دانووستانیان له‌گه‌ڵدا بكات و ڕێز له‌ گه‌ل و یاساكانیان بگرێت، ئه‌وا ئاماده‌ی‌ دانوستانن".

ڕۆحانی تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سزاكانی ئه‌مریكا زیانی به‌ ئابووریی ئێران گه‌یاندووه‌، به‌ڵام دووپاتی‌ كردووه‌ته‌وه‌ "گه‌لی ئێران ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیادا نییه‌ خۆی ڕاده‌ستی دوژمن بكات".
سه‌رۆككۆماری‌ ئێران ئاماژه‌ی‌ به‌و داوه‌ "ئه‌گه‌ر بێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاودا خۆیان راده‌ست بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت تا كۆتایی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بن".

سه‌باره‌ت به‌ چله‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی‌ ئێرانیش، رۆحانی وتی‌ "به‌شداریی به‌رفراوانی خه‌ڵك له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌لی‌ ئێران له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مریكادا نییه‌".


263 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر