Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: راكێشانی بۆری غازی روسیا بۆ ئه‌ڵمانیا مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ووزه‌ی ئه‌وروپا


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: واشنتۆن دژی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی‌ غازه‌ له‌ ڕووسیاوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا. ئه‌و پرۆژه‌یه‌شی‌ به‌ مه‌ترسیی‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ وزه‌ی‌ ئه‌ورووپا ناوبرد.


مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ پۆڵه‌ندایه‌، پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند "پرۆژه‌ی دووه‌می‌ ته‌وژمی باكوور كه‌ پلان وایه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ گازی ڕووسیا بۆ ئه‌ڵمانیا بگوازرێته‌وه‌، مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی وزه‌ی ئه‌ورووپا".

پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ "واشنتۆن دژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وندیی هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی ڕووسیایه‌".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "پرۆژه‌ی‌ ڕاكێشانی‌ بۆریی‌ غاز له‌ ڕووسیاوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا، وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا به‌ ڕووسیاوه‌ په‌یوه‌ست ده‌كات".

مایك پۆمپیۆ باسی‌ له‌ گرنگیی هاریكاریی نێوان وڵاته‌كه‌ی و پۆڵه‌ندایش له‌ بواری وزه‌دا كرد و، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ واشنتۆن خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی حكوومه‌تی وارشۆ به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆدا به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.


150 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر