Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. تەقینەوەکەی شەوی رابردووی ئێران کە کوژرانی ٢٧ پاسداری لێکەوتەوە


پەیام 

ئه‌و هێرشه‌ خۆكوژییه‌ی پاسێكی پاسه‌وانانی سنووری سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی كرده‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ 27 سه‌رباز كوژران له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هێرشێكی تیرۆریستیی له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر پاسێك كه‌ پاسه‌وانانی سنووری سه‌ربه‌ باره‌گای قودسی هێزی وشكانیی سوپای پاسدارانی كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌دا، 27 سه‌رباز كوژراون و 13ی دیكه‌ش برینداربوون. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ به‌ پشتیوانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیل و هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجامدراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر سوپای پاسداران له‌ پارێزگای سێستان و بەلۆچستان.

هاوکات بەهرام قاسمی وتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ رۆڵه‌كانی گه‌لی ئێران تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌".

754 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر