Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ قۆڵیی‌ سه‌رۆكانی‌ ئێران، توركیا و ڕووسیا لە سووچی بەڕێوەچوو


پەیام 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێقۆڵیی‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئێران و توركیا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سووریا له‌ شاری‌ سووچی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكانی‌ هه‌رسێ‌ وڵات كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووقۆڵییان له‌ نێوان خۆیاندا ئه‌نجام دا.

لای‌ خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، هێرشی‌ تووندی‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل و، به‌ "ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆریزمی ناوچه‌كه‌" ناوی‌ بردن.

ڕۆحانی‌ وتیشی‌ "ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن نه‌وتی ناوچه‌كه‌ش، ئه‌ركی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆریستانیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا له‌ نزیكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون".

هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ئه‌گه‌ر دروستكردنی‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا خزمه‌ت به‌ ڕه‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانیان بكات، ئه‌وا پشتیوانی ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستووری‌ سووریاش، ئه‌ردۆغان وتی:"پێویسته‌ چه‌قبه‌ستوویی لیژنه‌ی ده‌ستوور بكرێته‌وه‌ و، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانین له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا لیژنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نن".

252 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر