Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی کودەتاچی میسر تاساڵی ٢٠٣٤ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە


پەیام 

په‌ڕله‌مانی میسر به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوده‌تاچی میسر تا 15 ساڵی دیكه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا نیشاندا.

(عه‌لی عه‌بدولعال) سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی میسر ڕایگه‌یاند: له‌ كۆی (568) ئه‌ندام، (485) ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان پشتیوانییان له‌ پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كردووه‌.

به‌پێی هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ستووری میسر، (عه‌بدولفه‌تتاح سیسی) سه‌رۆكی كوده‌تاچی ده‌توانێت تا ساڵی 2034 وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان، پڕۆژه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ستووری‌و یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كرێت تا له‌ ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ڕاپۆرتێك له‌وباره‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن‌و دواتر په‌ڕله‌مان ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر بدات‌و بخرێته‌ ڕاپرسی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌.

پڕۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كوتله‌ی (پاڵپشتی میسر)ی سه‌ر به‌ سه‌رۆكی كوده‌تاوه‌ پێشكه‌ش كراوه‌، ماوه‌ی هه‌ر خولێكی سه‌رۆكایه‌تی بۆ شه‌ش ساڵ درێژ ده‌كاته‌وه‌. 

پڕۆژه‌كه‌ مادده‌یه‌كیش له‌ خۆده‌گرێت كه‌" دوو خولی داهاتووی ماوه‌ی سه‌رۆكی ئێستای میسر له‌ دوای‌ ساڵی 2022ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات".

352 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر