Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتۆ به‌رده‌وامی‌ به‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ ئه‌فغانستان ده‌دات


پەیام 

سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگه‌یاند: به‌رده‌وامی‌ به‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ داواكارییه‌كانی‌ تاڵیبانه‌ له‌ گفتوگۆكانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌و وڵاته‌.

له‌ میانی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی دووه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ، یانس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، ڕایگه‌یاند "یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانیان به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان".

ستۆلتنبێرگ جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "درێژه‌ به‌ مه‌شق و ڕاهێنان و دابینكردنی سندووق بۆ هێزه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ده‌ن".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ناتۆ بۆ تاوتوێكردنی چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یه‌ له‌ ئه‌فغانستان و عێراق و كۆسۆڤۆ، كه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 16 هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان بڵاوه‌یان پێ كراوه‌.

ئه‌م لێداونه‌ی‌ سكرتێری‌ ناتۆ پێچه‌وانه‌ی‌ داواكاریی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ ئاشتیی‌ ئه‌فغانستان داوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌و وڵاتە كردووه‌.

162 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر