Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌وه‌یه‌كی سه‌دام حوسێن چۆنییه‌تی جێهیشتنی عێراقی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌


په‌یام


حه‌ریر حوسه‌ین كامیل، نه‌وه‌ی سەدام حوسەینی سەرۆکی پێشووتری عێراق، په‌رتووكێكی به‌چاپ گه‌یاندووه‌و له‌ په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌دامی باپیری و ئافره‌تانی خێزانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌دام ده‌كات، حه‌ریر هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات له‌ باره‌ی قۆناغی یه‌كه‌می چوونی ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌ دوا به‌شیشیدا باس له‌ له‌ سێداره‌دانی باپیری ده‌كات. 

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "نه‌وه‌ی سه‌دام"، حه‌ریر ـی (32 ساڵ) رایگه‌یاند "من هاووڵاتی عێراقم و نه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ینم"ـو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پاش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ ساڵی 2003دا، به‌ پێ سنووری عێراق - ئه‌رده‌ن-یان بڕیوه‌ و وڵاتییان جێهێشتووه‌.

حه‌ریر باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ چۆن پاش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ ساڵی 2003دا، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا وڵاتییان جێهێشتووه‌ و، وتی: "كاتێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه‌ عێراقه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان، هه‌مووان به‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌ وڵاتیان جێهێشت".

وتیشی: "ئه‌و شه‌وه‌ی وڵاتمان جێهێشت سارد و زۆر تاریك بوو. كاتێ هه‌واڵی بوونی كچه‌كانی سه‌دام ره‌غد (دایكی) و رانا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له‌ مووسڵن دزه‌ی كرد وڵاتمان جێهێشت. ئێمه‌ منداڵان و ژنان به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایشی ژیانمان وڵاتمان له‌ سنووری عێراق-ئه‌رده‌ن به‌ پێ جێهێشت. ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ بوو. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سووریا بیانزانیایه‌ له‌وێ خه‌ڵكی لێیه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو راسته‌وخۆ ته‌قه‌ بكه‌ن. له‌ سووریا چه‌ند رۆژێكمان به‌سه‌ر برد. پاسپۆرتی عێراقمان پێنه‌بوو، ئه‌سته‌م بوو بیر له‌ هه‌موو شتێك بكه‌ینه‌وه‌. دواتر له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه‌ میوانداری كراین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا پاسپۆرتی عێراقیمان نییه‌ پاسپۆرتی عه‌ره‌بیان پێداین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌ی مانگانه‌ و خانوویان پێداین. ئه‌م ره‌وشه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌. جگه‌ (له‌و نه‌وانه‌ی سه‌دام) كه‌ وه‌ك من هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ یاخود بۆ خوێندن چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌". 

نه‌وه‌كه‌ی سه‌دام راشیگه‌یاندووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌سوكاری سه‌دام به‌ تایبه‌ت دایك و خوشك و براكانی له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای جێهێشتنی عێراق له‌ به‌ریتانیاوه‌ داوایان لێكراوه‌ میوانداری بكرێن، وتی: "به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هیچ چالاكییه‌كی سیاسیی ئه‌نجام نه‌ده‌یت". 

په‌رتوكی "نه‌وه‌ی سه‌دام" كه‌ له‌لایه‌ن حه‌ریر حوسێن كامل نووسراوه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ٣٧ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی په‌رتوكی شاریقا له‌ ئیمارات ناسێندرا. 

2116 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2019

بابەتی زیاتر