Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاردانه‌وه‌كانی ئێران دژی كۆنفرانسی وارشۆ درێژه‌ی هه‌یه‌


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی كۆنفرانسی وارشۆی به‌ "دوور له‌توانای بڕیاردان و رێز" ناوبرد. 


به‌هرام قاسمی  له‌باره‌ی كۆنفرانسی وارشۆوه‌ كه‌ له‌ پایته‌ختی پۆڵه‌ندا و سه‌باره‌ت به‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان رۆژانی ١٣-١٤ی شوباتدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا سازكرا و ئێران دژی وه‌ستایه‌وه‌، روونكردنه‌وه‌ی دا. 

قاسمی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانی خاوه‌ن بڕیارن به‌شدارییان نه‌كردووه‌ و رایگه‌یاند "كۆنفرانسێك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووره‌ له‌ بڕیاردان و رێز، چۆن ده‌توانێت به‌بێ به‌شداریی یاریزانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌، توركیا، لوبنان، فه‌ڵه‌ستین و ئێران و وڵاته‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك چین و رووسیا سه‌ركه‌وتوو بێت؟".  

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئیرنا، قاسمی، ئه‌مریكای تاوانباركردووه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆنفرانسه‌كه‌ی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌مریكا له‌لایه‌ك كۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایش له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌رێگه‌ی پشتیوانییكردنی تیرۆریستانی ناوچه‌كه‌ بێ هیوایی، هه‌ژاریی و جه‌نگ له‌نێو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ زیاد ده‌كات". 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامی به‌رده‌وامیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی داوه‌ و به‌پێویستی زانیوه‌ ئه‌مریكا له‌ راستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تێبگات. 

 

141 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2019

بابەتی زیاتر