Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌ دیاله‌، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی كوژران


په‌یام

له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌رپرسێكی ئه‌منیی‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

له‌ شاری سامه‌ڕای باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ مبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی سریه‌ی سه‌لامی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هه‌شت ئه‌ندامی سریه‌ی سه‌لامی ڕه‌وتی سه‌در كوژران كه‌ له‌ نێویاندا (عه‌تیه‌ ساعدی) فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا) هه‌یه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هیچ لایه‌ن‌و گرووپێك به‌رپرسیارێتی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌‌و كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاشماوه‌كانی داعش ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌ چیای (مه‌كحول) له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی‌ عه‌قید به‌ ناوی (غالب دوری) به‌ڕێوه‌به‌ری بنه‌بڕكردنی ته‌قینه‌وه‌كان له‌و پارێزگایه‌، كوژرا.


483 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2019

بابەتی زیاتر