Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ستیڤن باركلی: به‌ریتانیا به‌ ڕێكه‌وتن بێ یان به‌ بێ ڕیكه‌وتن یه‌كێتی ئه‌وروپا جێده‌هێڵێت


په‌یام


به‌رپرسێكی باڵای به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌ ڕێكه‌وتن بێ، یان به‌ بێ ڕیكه‌وتن مانگی داهاتوو یه‌كێتی ئه‌وروپا جێده‌هێڵێت.

(ستیڤن باركلی) وه‌زیری‌ كاروباری‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ جۆرێك سازش نه‌كات كه‌ په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی برێكزت بدات، به‌ریتانیا مانگی داهاتوو له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا جیا ده‌بێته‌وه‌، جا به‌ ڕێكه‌وتن بێت، یان به‌بێ ڕێكه‌وتن.

(باركلی) وتیشی: ئه‌و یاسایه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ركرا جه‌خت له‌ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ سه‌عات 11ی شه‌وی 29ی ئادار ده‌كاته‌وه‌، جا به‌ ڕێكه‌وتن بێت، یان به‌بێ ڕێكه‌وتن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ دانیشتنی رۆژی‌ رابردودا 303 په‌ڕله‌مانتار له‌ به‌رانبه‌ر 258 په‌ڕله‌مانتار دژی هه‌نگاوێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌ستكاری‌و هه‌مواركردنی ڕێكه‌وتنی برێكزتی تایبه‌ت به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، وه‌ستانه‌وه‌.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ 40 باڵیۆزی پێشووتری به‌ریتانیا داوایان له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دوابخات تا ئه‌وكاته‌ی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی له‌نده‌ن‌و بڕۆكسل ڕوون ده‌بێته‌وه‌، یاخود ڕاپرسییه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.


225 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2019

بابەتی زیاتر