Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مادورۆ: كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكاو وه‌زیری ده‌وه‌ری فه‌نزوێلا به‌ڕێوه‌چووه‌


په‌یام


سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، ئاشكرایكرد كه‌ به‌م دواییانه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ ڤه‌نزوێلا كۆبووه‌ته‌وه‌. 

له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تت پرێس ، نیكۆلاس مادوورۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بووه‌ و، پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی له‌و كه‌مپینه‌ ده‌رب‌چێت كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ن ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌.

مادورۆ باسی له‌وه‌ كرد جۆرج ئاریزا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئێلیۆت ئه‌برامس نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڤێنیزوێلا، به‌نهێنیی له‌ نیویۆرك كۆبووه‌ته‌وه‌.

 له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌ ته‌واوی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌و تیمه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن و به‌  گرووپێكی تووندڕه‌و ناوی بردن.

سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكروه‌د هه‌ریه‌كه‌ له‌ جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا و ئێلیۆت ئه‌برامزی نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڤه‌نزوێلا له‌ دژی وڵاته‌كه‌ی هانی تره‌مپ ده‌ده‌ن. 
مادوورۆ وتویه‌تی گه‌ر تره‌مپ ده‌ست وه‌ردان نه‌كات له‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كان ئه‌وا ڤه‌نزوێلا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌بووژێته‌وه‌.
كۆتایی مانگی رابردوو خوان گوایدۆ، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڤه‌نزوێلا خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاربه‌رێكه‌ری وڵات ناساند و رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی جیهانیش به‌ فه‌رمی دانیان پێدانا.

242 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2019

بابەتی زیاتر