Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی‌ داعش بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی‌ كۆتاییهاتنی داعش له‌ سوریا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ وتاری هه‌فتانه‌یدا له‌ كۆشكی سپی، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌ رؤذانى داهاتوودا ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕێكخراوی داعش‌و كۆتاییهێنان به‌و ڕێكخراوه‌ له‌ سوریا، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌فته‌ی ڕابردوو تره‌مپ له‌ كۆنگره‌ی‌ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش له‌ واشنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پێشبینی ده‌كات له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتاییهاتنی داعش ڕابگه‌یه‌نرێت.

هه‌ر له‌و وتاری هه‌فتانه‌ییه‌یدا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا باری‌ له‌ناكاو بۆ دروستكردنی دیواری كۆنكرێتیی له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی‌و مه‌كسیك ڕابگه‌یه‌نێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕاگه‌یاندنی باری‌ له‌ناكاو ڕێگه‌ به‌ تره‌مپ ده‌دا خه‌رجیی پێویست بۆ دروستكردنی دیواره‌ كۆنكرێتییه‌كه‌ی سه‌ر سنووری ئه‌مریكا ـ مه‌كسیك كۆبكاته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور و هه‌روه‌ها گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی چینیش كرد.  


194 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر