Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌مسا.. دادگا بڕیارێكی له‌باره‌ی‌ داخستنی ژماره‌یه‌ك مزگه‌وته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

په‌یام

دادگایه‌كی نه‌مسا بڕیاری‌ داخستنی 6 مزگه‌وتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ ساڵی ڕابردوو به‌ فه‌رمانی حكومه‌تی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و به‌ سه‌رۆكایه‌تی (سیباستیان كۆرتز) داخرابوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌و باره‌وه‌، جه‌ماعه‌ی ئیسلامی نه‌مسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "دادگای كارگێڕیی ناوچه‌ی (ڤیه‌ننا)ی پایته‌خت بڕیارێكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری‌ ئایینی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی له‌باره‌ی‌ داخستنی شه‌ش مزگه‌وته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌".

لای‌ خۆیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی (كۆرێر)ی نه‌مساوی باسی له‌و بڕیاره‌ كرد‌و ڕایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی حكومه‌ت كاتی پێویستی به‌ موسڵمانان نه‌داوه‌ تا كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ ته‌واو بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیاری‌ داخستنیان پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.

(ئومێد فۆڕاڵ) سه‌رۆكی جه‌ماعه‌ی ئیسلامی نه‌مسا ڕۆڵی دادگاكانی له‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و به‌رز نرخاند.

مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی نه‌مسا له‌ژێر ناوی "دژایه‌تی ئیسلامی سیاسی" شه‌ش مزگه‌وتی جالیه‌ی عه‌ره‌بی داخست.

139 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر