Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران دژی مییكانیزمه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌وروپایه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا

په‌یام

كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رانبه‌ر به‌و میكانیزمه‌ تایبه‌ته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی تێپه‌راندنی سزاكانی ئه‌مریكا و درێژه‌دان به‌ بازرگانییكردن له‌گه‌ڵ ئێران دایانمه‌زراندووه‌. 

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانیدا ڕایگه‌یاند، ره‌خنه‌یان له‌ میكانیزمی تایبه‌تی بازرگانی ( ئینستێكس) هه‌یه‌ چونكه‌ بازرگانیكرنه‌كه‌ ئه‌و به‌رهه‌م و كاڵایانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكادان.

وتیشی: ئه‌وان دژایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ په‌یوه‌ستكردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیی به‌ میكانیزمی تایبه‌تیی بازرگانیی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپا كه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌شدارن.

ئاشكراشیكرد :ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی باش نیین له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌وان ناتوانن له‌ راستییه‌كانی ئێران تێبگه‌ن و، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئێران بخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌.

95 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر