Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لوبنان.. ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌ریری به‌خشی

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان له‌ دانیشتنێكدا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌خشیه‌ حكوومه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی كه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌وڵ له‌ناوخۆی لوبنانه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌و دانیشتنه‌دا كه‌ له‌ كۆی 128 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و ولاَته‌، 117یان ئاماده‌بوون، 111یان ده‌نگیان له‌سه‌ر به‌خشینی متمانه‌ به‌ حكوومه‌تی نوێ  به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری داوه‌.  

 سه‌رچاوه‌كان ئه‌وشیان ئاشكراكرد، سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان له‌ فراكسیۆنی "كه‌تائیب"ی مه‌سیحی له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی دیكه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگیان به‌ به‌خشینی متمانه‌ به‌ حكوومه‌تی نوێ نه‌داوه‌. 

 ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: كه‌ زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان، متمانه‌ی  به‌ حكومه‌تی نوێ  به‌خشیوه‌.

كۆتایی مانگی رابروو، دوای نۆ مانگ له‌ گفتوگۆ و راوێژكردن، حكوومه‌تی نوێی لوبنان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری راگه‌یه‌ندرا.


92 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر