Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران كه‌ ناڕه‌زاییان دژی بڕیارێكی تره‌مپ ده‌ربڕی

په‌یام

پۆلیسی شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری ده‌ستگیركرد كه‌ ناڕه‌زایه‌تییان دژی بریارێكی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ربریوه‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاش ده‌ڵیێت بریاره‌كانی‌ تره‌مپ ئه‌مریكا توشی نائارامی ده‌كات.

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، یاسای باری له‌ناكاوی نیشتمانی په‌یوه‌ست به‌ سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك واژوو كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زاییه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خۆپشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگركران.

هه‌ر له‌ دوای راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌لایه‌ن تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ياندا هاتووه‌ نیشاندانی قه‌یرانێك به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بوونی نییه‌، پێشێڵكردنی ده‌ستووری ولاَته‌ و ئه‌مریكا نائارامتر ده‌كات. 

187 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر