Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. هێرشێكی چه‌كداریی ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ شاری ئاورۆرا سه‌ربه‌ ویلایه‌تی ئیلینۆی رۆژئاوای ئه‌مریكا، هێرشێكی چه‌كداریی كرایه‌ سه‌ر فرۆشگایه‌ك و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری ئاورۆرا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، پێنج كه‌س كوژراون و پێنج پۆلیسیش برینداربوون.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی له‌ شاری ئاورۆرا وتیشی، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ كه‌ له‌ میانی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه‌، ناوی گاری مارتن ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌ و له‌ فڕۆشگاكه‌ كاری كردوه‌.

هاوكات  دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی هێرشه‌كه‌ كرد.

204 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر