Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێو عێراق هه‌ڵگیران


په‌یام

ته‌واوی خاڵه‌ گومرگییه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق هه‌ڵگیراون و له‌مه‌ودوا ته‌نها له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كاندا كاڵای هاورده‌ گومرگ ده‌كرێت.


به‌ڕێوه‌به‌ر خاڵی گومرگی كه‌ركووك جه‌مال حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵگرتی به‌ربه‌سته‌كان و ئاسانكاری له‌ خاڵه‌كانی نێوان باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌، كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌واوی خاڵه‌ گومرگییه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق هه‌ڵگیراون و له‌مه‌ودوا ته‌نها له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كاندا كاڵای هاورده‌ گومرگ ده‌كرێت. ناوبراو راشیگه‌یاند ته‌واوی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركووك-مووسڵ و كه‌ركووك-هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵگیراون.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 21ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕیاریدا له‌سه‌ر رێكخستنی گومرگ كه‌ ته‌نها له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا خاڵه‌ سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێرێ و له‌گه‌ڵ ئێرانیش باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی هه‌یه‌.


96 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر