Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

​هێزەر ناوێرت لە کاندیدی بۆ پۆستی نوێنەری وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کشایەوە


په‌یام

یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆبه‌رت پالادینۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ هۆكاری كشانه‌وه‌ی هیزەر ناوێرتی كردووه‌ له‌ پاڵێوراوی بۆ پۆستی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناوێرت سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ مایك پۆمپیۆ ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناوبراو وه‌ك كاندیدی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵام وه‌ك هۆکاری كشانه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێت، "ماوه‌ی دوو مانگی دوایی بۆ خێزانه‌كه‌م زۆر ماندووكه‌ربوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ به‌قازانجی خێزانه‌كه‌م، له‌ پاڵیوراویم ده‌كشێمه‌وه‌".

ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ره‌فمه‌نده‌ به‌وه‌ی وه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئیداره‌ی تره‌مپدا ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت و سوپاسی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شی كردووه‌.


199 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر