Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستایانی عێراق، مانگرتنیان ڕاگه‌یاند‌و نه‌چوونه‌ته‌ هۆڵه‌كانی خوێندن

په‌یام

مامۆستایانی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق، مانگرتنیان راگه‌یاند و نه‌چوونه‌ته‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق، هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ پشتگوێخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه‌ له‌و وڵاته‌دا، كه‌ چه‌ندینجار داوایان كردووه‌ په‌ره‌ی زیاتر و گرنگی به‌و كه‌رته‌ هه‌ستیاره‌ بدرێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی پێویستیشیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاكانی به‌غدای پایته‌خت، به‌سره‌، دیوانیه‌، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، دیاله‌ و كه‌ركووكیش مامۆستایان نه‌چوونه‌ته‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان داخستووه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، مامۆستایانی پارێزگای دیوانیه‌، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ناچنه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕوو.


هاوكات داواكارییه‌كانی مامۆستایان باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان، گرنگیدان به‌ میتۆدی خوێندن، دامه‌زراندنی كه‌سانی پسپۆڕ و دوورخستنه‌وه‌ی ناشاره‌زایانه‌ له‌ بواره‌كه‌.


341 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر