Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا دیله‌كانی‌ داعش وه‌رنه‌گرنه‌وه‌، ناچارین ئازادیان بكه‌ین

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی‌ دیله‌ داعشه‌ ئه‌ورووپییه‌كانه‌وه‌ هۆشداریی‌ توندی‌ دایه‌ وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا و، ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وه‌ریاننه‌گرنه‌وه‌ ئه‌وا ناچارن ئازادیان بكه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ تویته‌ر، سه‌باره‌ت به‌ چه‌كداره‌ داعشه‌ ده‌ستگیركراوه‌ ئه‌ورووپییه‌كان داوای‌ له‌ فه‌ره‌نسا و وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌ورووپی‌ كرد كه‌ وه‌ریان بگرنه‌وه‌ و له‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان دادگاییان بكه‌ن.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا هۆشداریی‌ توندی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ داوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر وڵاتانی‌ ئه‌ورووپی‌ ئه‌و دیلانه‌ وه‌رنه‌گرنه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت ئازادیان بكات".

تره‌مپ ئاماژه‌ به‌وه‌ كردووه‌ "نایه‌وێت بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌كداره‌ دیلانه‌ له‌ ئه‌ورووپادا ببینێت، چونكه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ ئازادكردنیاندا ڕه‌نگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی‌ خۆیان".

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌كداری‌ داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراته‌وه‌ له‌ سووریا به‌ دیل گیراون، كه‌ سه‌دان چه‌كداریان ئه‌ورووپین. 
ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤیش ڕایگه‌یاندووه‌ "ته‌نها له‌م ڕۆژانه‌ی‌ كۆتایی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا 440 چه‌كداری‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌لاسیه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیر كراون".

122 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر