Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ سه‌ردانی‌ پاكستان ده‌كات

په‌یام

به‌ بۆنه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، بۆ ئیسلام ئاباد، سبه‌ی له‌ پاكستان كرایه‌ پشووی فه‌رمی.

بڕیاربوو دوێنێ، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسلام ئاباد ئه‌نجام بدات، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.

فوئاد شودری وه‌زیری راگه‌یاندنی پاكستان، رایگه‌یاند سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان له‌ ئیسلام ئاباد كراوه‌ به‌ پشووی فه‌رمی و ئامانجیش له‌ بریاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاولاَتیان به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌وه‌ بێزار نه‌كرێن.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه‌، كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان و یاوه‌ری وه‌فدێكی بالاَ، سه‌ردانی ئیسلام ئاباد ده‌كات زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی پاكستان ئه‌نجام بدات.


117 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر