Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیدلب.. له‌ 24 كاتژمێری ڕابردودا 44 كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی‌

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بوونه‌ قوربانی‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ و ته‌نیا له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 44 كه‌س بونه‌ته‌ قوربانی‌.

به‌رگری شارستانی ئیدلیب له‌ هه‌ژماری خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ هێرشی هێزه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی‌ بونه‌ته‌ قوربانی‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ هێزه‌كانی رژێم له‌ شارۆچكه‌كانی خان شه‌یخون و مه‌ڕه‌تینیوم له‌ ئیدلب 13 ناوچه‌ی نیشته‌جێی جیاوازیان كردۆته‌ ئامانج.

به‌پێی زانیاریه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردودا كه‌ له‌رێی تۆپ و رۆكێته‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 34ی تر بریندار بوون.


129 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر