Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌یان له‌ لێواری جه‌نگێكی مه‌ترسیدار نزیكردووه‌ته‌وه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، چالاكیه‌كانی‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌ی له‌ لێواری جه‌نگێكی مه‌ترسیدار نزیكردوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه‌ ئیسرائیل به‌دوای شه‌ڕدا ده‌گه‌ڕێت و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مدوایه‌شی به‌ ئاشكرا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش كرد و جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ولاَتانه‌ بێ ده‌نگن له‌ئاست ره‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ولاَتانی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست.

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌ تا ئێستا ئێران پابه‌نده‌ به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا.

154 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر