Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منیيه‌كانی‌ توركیا له‌ ڕۆژێكدا 3 هه‌زار و 673 كه‌سیان ده‌ستگیركرد

په‌یام

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ توركیا، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ریان له‌و ولاَته‌دا ده‌ستپێكرد و  له‌ رۆژێكدا 3 هه‌زار و 673 كه‌سیان ده‌ستگیركرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، تیمه‌كانی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش، فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ و فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیادا به‌به‌شداریی 58 هه‌زار و 528 كارمه‌ندی ئه‌منی، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان ئه‌نجامداوه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی توركیا له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌دا 94 كه‌سی بێسه‌روشوێن دۆزرانه‌وه‌ كه‌ چواریان منداڵن و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و ئیداری له‌باره‌ی هه‌زار و 830 كه‌سیشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌وه‌رها وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی توركیا ئاشكرایكردووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا  3 هه‌زار و 673 كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ توركیاوه‌ ده‌ستگیركرون.

118 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر