Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. نرخی‌ بلیتی‌ فڕۆكه‌ بۆ تووشبووانی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌سه‌دا 90 داده‌شكێندرێت

په‌یام

حكومه‌تی‌ عێراق نرخی‌ گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌ی‌ بۆ تووشبووانی‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 90 دابه‌زاند، بۆ دوو گه‌شت له‌ هه‌ر ساڵێكدا.

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی نه‌عیم لعێبی‌، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق، كۆمپانیای گشتیی هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراقی بڕیاری دا نرخی بلیتی گه‌شتكردن به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 90 بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ دابه‌زێنێت.

به‌پێی لێدوانی عه‌باس ناسر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ناوبراو "مه‌به‌ست له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قورساییه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌ و، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌گرێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ "ئه‌و داشكاندنه‌ له‌ ساڵێكدا دوو جار بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ ده‌كرێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "تۆماری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كان له‌ یه‌كه‌ی به‌بازاڕكردنی سه‌ر به‌ به‌شی بازرگانیی كۆمپانیا ده‌كرێته‌وه‌ بۆ جێگیركردنی ناو و به‌ڵگه‌نامه‌ و راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان، كه‌ ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و كه‌سانه‌ تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ن و، ژماره‌ی گه‌شته‌كانیشیان تۆمار ده‌كرێت".


851 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر