Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاڤرۆڤ: ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان ناكات

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا، چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان ناكات.

سێرگی لاڤرۆڤ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیدا، باسی له‌ قه‌یرانی سووریا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ سوپای توركیا كرد.

له‌ باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتی "پێمان باشتره‌ جه‌خت بكرێته‌ سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌ستانا واژوو كراوون، ئه‌مه‌ش جیاوازه‌ له‌ پلانی ئه‌و وڵاته‌ بیانیانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی له‌ خاكی سووریادان، ئه‌و پلانانه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ناكات".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له‌وه‌شكرد هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا، ئێران و توركیا له‌ چوارچێوه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌ستانه‌دا، باسیان له‌ ره‌وشی ئه‌منی سنووره‌كان و جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتنامه‌كان كردوه‌ته‌وه‌.

158 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر