Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شار ئه‌سه‌د: ئه‌مریكا ئه‌و گرووپانه‌ ناپارێزێت كه‌ئێستا پشتیوانییان لێده‌كات

په‌یام

به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی‌ رژێمی سوریا په‌یامێكی ئاراسته‌ی‌ كوردانی‌ رۆژئاوای كوردستان كرد و  رایگه‌یاند كه‌ واشنتۆن ئه‌و گروپانه‌ ناپارێزێت كه‌ ئێستا پشتیوانییان ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێن.  

به‌شار ئه‌سه‌د له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كانی پارێزگاكانی سوریا وتی‌ "به‌ گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێین ئه‌مریكا ناتانپارێزێت و ده‌بنه‌ ئامێرێك بۆ مامه‌ڵه‌ و سه‌ودا".

به‌شار ئه‌سه‌د وتیشی‌ "ئه‌وانه‌ی‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ تیرۆریستان و به‌كرێگیراوانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی،‌ پیلانیان دژی‌ سوریا ده‌گێڕا، چوونه‌ قۆناغێكی‌ تر كه‌ بریتییه‌ له‌ كاراكردنی‌ به‌كرێگیراوی‌ توركی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوور".

ئه‌سه‌د جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستوری‌ سوریا سازشی‌ له‌سه‌ر ناكرێت و رێگا ناده‌ن وڵاته‌ نه‌یاره‌كانیان له‌ڕێی‌ ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌ی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ سورییان هه‌یه‌، ئامانجه‌كانیان به‌دیبێنن.

141 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2019

بابەتی زیاتر