Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی زانایانی موسوڵمان: ولآتانی‌ عه‌ره‌بی تاوانه‌كانی‌ ئیسرائیلیان له‌بیركردووه‌

په‌یام

یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهانیی، ئیدانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كرد كه‌ له‌ كۆنفرانسی وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهانیی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به‌شداریان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ی ئیسرائیل كه‌ له‌ قودس و كه‌رتی خۆرئاوا و شوێنه‌كانی دیكه‌ ده‌یانكات له‌بیركردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ شاراوه‌ نییه‌ كه‌ پرۆژه‌ی سیۆنیزم له‌سه‌ر پشێویه‌ك كار ده‌كات كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ئوممه‌ت به‌ كێشه‌ و جه‌نگه‌كانه‌وه‌ سه‌رقاڵده‌كات و دابه‌شی ده‌كات، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوبه‌شی ‌و هاریكاری له‌گه‌ڵ دوژمندا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهانیی ده‌ڵێت زانایانی ئوممه‌ت له‌ 1950كانه‌وه‌ تا ئیستا ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌ میسر، عێراق، سووریا، مه‌غریب و وڵاتانی دیكه‌ به‌ سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بینێت، هه‌روه‌ها جیهانی عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن، سووریا، لیبیا و وڵاتانی دیكه‌ به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ كاولكاریانه‌وه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی گه‌وره‌وه‌ ده‌ناڵێنن.


183 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2019

بابەتی زیاتر