Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د 330 په‌لاماری به‌ چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامداوه‌

په‌یام

له‌ میانی 8 ساڵی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د زیاترله‌ 330  په‌لاماری به‌ چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه‌. 

په‌یمانگای سیاسه‌تی ڕای گشتیی جیهان كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه‌، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ سووریادا بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ به‌پشتیوانیی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كراوه‌، ئه‌و په‌لاماره‌ كیمیاییانه‌ی له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ تا ئێستا ئاشكرا كراون.

به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ ناو راپۆرته‌كه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ تا ئێستا لانیكه‌م 336 په‌لامار به‌ چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه‌ و رێژه‌ی سه‌دا 98ی په‌لاماره‌كان له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 90ی هێرشه‌كان، دوای مانگی ئابی 2013 ئه‌نجامدراون كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ڕای گشتیی جیهانیی لێكه‌وته‌وه‌.   


128 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2019

بابەتی زیاتر