Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران، سعوودیه‌‌و ئیماراتى به‌ هێرشه‌كه‌ی سیستان‌و به‌لوچستان تۆمه‌تباركرد

په‌یام

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، ولآتانی‌ سعوودیه‌ و ئیماراتی تۆمه‌تبار كرد به‌و هێرشه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، سوپای پاسدارانی كرده‌ ئامانج.

جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د باقری له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گرووپه‌ چه‌كداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی ڕه‌وشی ناسه‌قامگیر له‌ ئێراندا له‌ پاكستان ناوه‌ندی نهێنیی مه‌شق و راهێنانیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سعوودیه‌ و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیه‌وه‌ پشتیوانی دارایی ده‌كرێن. 

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران هۆشداریدایه‌ پاكستان له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بونه‌وه‌ی‌ هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان‌و دوای له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی ئه‌و ولاَته‌ كرد گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ڕابماڵن.


109 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2019

بابەتی زیاتر