Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌ 2018 دا 3 هه‌زارو 70 كه‌س به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون

په‌یام

ساڵی رابردوو، سێ هه‌زارو 70 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگاكانی‌ عێراق كراون.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه‌ به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگاكراون بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌ میانی ساڵی رابردوودا، سێ هه‌زارو 70 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگاكراون.

هه‌روه‌ها 42 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رگرتن كه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌ركرابوون، جێبه‌جێكراون.

عززه‌ت تۆفیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یانه‌ی تایبه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی كه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ ساڵی 2018دا كاری له‌سه‌ركردووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ 12 هه‌زارو و 398 دۆسیه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ هه‌شت هه‌زارو 938یان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ میانی ساڵی 2018دا، سێ هه‌زار و 70 كه‌س به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگاكراون له‌نێویاندا 11 وه‌زیر و 156 كه‌س له‌ خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ن.


281 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2019

بابەتی زیاتر