Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاڵاوگه‌ بكوژه‌كان



ئا: سه‌ڵاح سالار


1
له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا سه‌دان پاڵاوگه‌ی نه‌وت هه‌ن،
كه‌ مه‌رجی ژینگه‌یی و ته‌ندرووستییان تێدا نییه‌،
ڕۆژانه‌ كار ده‌كه‌ن و ژینگه‌ی وڵات پیس ده‌كه‌ن،
ئه‌و پاڵاوگانه‌ بكوژی هاووڵاتیانن.


2
ئاماری فه‌رمیی و ڕاست و دروست له‌ به‌رده‌ست نییه‌،
به‌ڵام ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خه‌نه‌ ڕوو،
كه‌ له‌ عێراقدا ته‌نیا 15 پاڵاوگه‌ی حكومیی هه‌یه‌.


3
به‌ڵام 100 پاڵاوگه‌ی ئه‌هلیی له‌ عێراقدا بوونی هه‌یه‌،
كه‌ ته‌نیا 7 پاڵاوگه‌یان مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌یه‌.
له‌ كوردستانیش 200 پاڵاوگه‌ی نه‌وت بوونی هه‌یه‌،
كه‌ ئه‌وانیش مۆڵه‌تی ته‌واویان نین.


4
كاریگه‌رییه‌كانی پاڵاوگه‌كان له‌سه‌ر وڵات ئه‌مانه‌ن:
ـ به‌ به‌های 8,7 ملیار دۆلار ژینگه‌ پیش ده‌كه‌ن.
ـ ده‌بنه‌ هۆی پیسبوونی ئاو و زۆربوونی ڕێژه‌ی خوێ.
ـ هه‌وای وڵاته‌كه‌یان پیس كردووه‌.
5
ـ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای جۆراوجۆر و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌.
ـ پیسبوونی خاك و دواكه‌وتنی ئاستی كشتوكاڵ.
ـ فراوانبوونی ڕێژه‌ی به‌ بیابانبوون له‌سه‌ر زه‌وی.


6
هه‌روه‌ها پاشه‌ڕۆكی پاڵاوگه‌كان ده‌خرێته‌ چاڵه‌وه‌،
یان فڕێ ده‌درێته‌ ناو ڕووبار و ده‌ریاچه‌كانه‌وه‌،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری پیسبوونی خاك و ئاو.


7
ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ی دروستكردووه‌ ئه‌مانه‌ن:
ـ نه‌بوونی چاودێریی حكومه‌ت له‌سه‌ر پاڵاوگه‌كان.
ـ زۆربوونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی و به‌رتیل وه‌رگرتن.
ـ نه‌بوونی پێوه‌ری ورد بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت.




114 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر