Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قاهیرە.. تەقینەوەیەک کوژرانی ٥ ئەندانمی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە


پەیام 

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌ختی‌ میسر كوژران و برینداربوونی‌ پێنج ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ڕایگه‌یاند "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ میسر له‌ ناوچه‌ی (ده‌ربولئه‌حمه‌ڕ)ی‌ ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ كه‌سێكی داواكراویان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردن گه‌مارۆ داوه‌ و، له‌و كاته‌دا بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی "له‌ ئاكامی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا وێڕای كوژرانی كه‌سه‌ داواكراوه‌كه‌، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، سێ ئه‌فسه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون".

هاوكات به‌ فه‌رمانی نه‌بیل سادق، داواكاری گشتیی میسر، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و، تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانی به‌ شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌كه‌ نه‌گه‌یاندووه‌.

كه‌ناڵی فه‌رمیی میسریش ئاشكرای‌ كرد: ئه‌و كه‌سه‌ داواكراوه‌ كه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كوژراوه‌، ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵایه‌ و ته‌مه‌نی‌ 37 ساڵه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ چ گرووپێكی چه‌كدارییه‌.

84 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر