Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نەوت بۆ سەرووی ٦٦ دۆلار بەرزبوویەوە


پەیام 

به‌ هۆی ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و چین نرخی خاوی برێنت به‌رزبوویه‌وه‌ و به‌رمیلێكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 66 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ به‌م نزیكانه‌ شاندێكی چین سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی بازرگانی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ساز ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێشبینیه‌كان له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وتی زیاتر بۆ بازاڕه‌كان له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌وره‌ها دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌ وڵاتانی هه‌نارده‌كار له‌ رێكخراوی ئۆپیك. 

ئه‌مرۆ نه‌وتی‌ خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ 66 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

198 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر