Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ هەرەشە لە کارمەندانی سوپای ڤێنزوێلا دەکات


پەیام 

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كارمه‌ندانه‌ی سوپای ڤێنیزوێلا كرد كه‌ به‌رده‌وامن له‌ پشتگیریكردنی نیكۆڵاس مادورۆ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا.

دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند ئه‌وان ژیان و داهاتووی خۆیان و داهاتووی ڤێنیزوێلا ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بۆ پیاوێك كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای كوباوه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و ده‌پارێزرێت.

تره‌مپ له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه‌ ڤێنیزوێلایانه‌ كۆبۆوه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ژین. 

له‌ میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی دان به‌ خوان گوایدۆ داده‌نێت وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا و وتی له‌گه‌ڵ خوان گوایدۆ و گه‌لی ڤێنیزوێلاداین.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی ئیدی له‌ ڤێنیزوێلا و نیكاراگوا و كوباش (ته‌مه‌نی) سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم چه‌ند رۆژێكی ماوه‌.

73 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر