Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی ڤێتنامی کرد


پەیام 

بۆ ئاماده‌كاریی كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان سه‌رۆكی كۆریای باكوور و سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا یه‌كێك له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی كیم جۆن-ئون-ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، سه‌ردانی ڤێتنامی كرد.

كیم چانگ-سۆن كه‌ راگه‌یاندنی كۆریای باشوور به‌ "شاگردی" كیم ناویان بردووه‌، پێش به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی كۆریای باكوور و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌ بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ساز بكرێت، سه‌ردانی هانۆی پایته‌ختی ڤێتنامی كردووه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا كیم چانگ-سۆن چاوی به‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ لووتكه‌ی كیم_تره‌مپ_ی تێدا سازبكرێت و سه‌ردانی‌ بكه‌ن.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ ڤێتنام له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی تاوتوێی دۆسیه‌ی‌ چه‌كه‌ ناوه‌كییه‌كان‌و بابه‌ته‌ ئه‌منییه‌كان و پرۆتۆكۆڵه‌كان ده‌كات.

96 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر