Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەڕەنسا ئاماده‌یی‌ بۆ دادگاییكرنی‌ دیله‌ داعشه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان پیشاندا


پەیام 

وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ دادگاییكرنی‌ دیله‌ داعشه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان پیشاندا و ڕایگه‌یاند: له‌ دۆخی یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌.

نیكۆڵ بێلوبێ، وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا، ڕایگه‌یاند "هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نه‌هاتووه‌ و، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ پێشوویان".

سه‌باره‌ت به‌و دیله‌ داعشه‌ فه‌ره‌نسییانه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون، وه‌زیری‌ دادی‌ فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ دادگاییكرنیان پیشاندا و ڕایگه‌یاند "له‌ دۆخی یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌".

نیكۆڵ بێلوبێ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش دا "به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا، دۆخێكی جیۆپۆله‌تیكیی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌".

مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی 150 چه‌كداری فه‌ڕه‌نسیی داعش له‌ سووریا و عێراق هه‌بن، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كرێت 50 چه‌كداریان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ وه‌زیری‌ دادی‌ فه‌ره‌نسا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ په‌یامێكیدا داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد چه‌كداره‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌ورووپییه‌كانی داعش كه‌ له‌ سووریا ده‌ستگیر كراون، وه‌ربگرنه‌وه‌ و له‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان دادگاییان بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت ئازاد بكات.

 

241 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر