Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایا چوکولاتەی تاڵ تەندرووستە؟



په‌یام:

نوسینی، لیزا دڕێیەر شارەزای بواری خۆراک، نووسەر و بڵاوکاری خۆراک و تەندرووستی لە كه‌ناڵی سی ئێن ئێن.
وه‌رگێڕانی، موحه‌مه‌د تاهیر حه‌مه‌ ئه‌مین




خاڵی بنچینەیی چیرۆکەکە 

* فلاڤانۆڵەکانی کاکاو وا دەردەکەوێت کە یارمەتی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆڵسترۆڵ بدەن، وە  فێربوون و درک پێکردنیش باشتر بکەن.

* خواردنی بەشەکانی چوکولاتەی تاڵ سنوورداربکە بۆ ١ ئۆنس لە ڕۆژێکدا.

چوکولاتەی تاڵ پڕە لە ماددەی ڕەقی کاکاو، کە کۆمەڵێک ئاوێتەی تێدایە و پێی دەڵێن فلاڤانۆڵەکان. لە ئاستێکی بەرزدا، فلاڤانۆڵەکانی کاکاو وا دەردەکەوێت کە یارمەتیدەربن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆڵسترۆڵ، وە ئاستی فێربوون و درکپێکردن باشتربکەن و ھەروەھا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم بکەنەوە. چوکولاتەی تاڵ بەرزترین بڕی فلاڤانۆڵەکانی کاکاوی تێدایە؛ چوکولاتەی شیر کەمتری تێدایە، وە چوکولاتەی سپی ھیچی تێدا نییە.

بەڵام ئەمە لەکاتێکدا فلاڤانۆڵەکانی کاکاو کە لە چوکولاتەی تاڵدا ھەیە چارەسەرێکی پڕ لە تەندروستی فەراھەم دەکەن.
بەرھەمھێنەرەکان ڕەنگە پڕۆسەی دروستکردن و بەرھەمھێنانی چوکولاتە زیاتر بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بخورێت. بەڵام زۆر ئەنجامدانی ئەمە دەکرێت ببێتە ھۆی لەدەستدانی ھەندێک سوودی ناو پێکھاتەکانی.

مات ھاڕتینگس کە یاریدەدەری پڕۆفیسۆری کیمیایە لە زانکۆی ئەمریکی ھۆکارەکانی لە پڕۆسەی بەرھەم ھێناندا ڕوون کردەوە، کە پڕۆسەی ھەڵچوون و برژاندن دەگرێتەوە، کە تامەکە چڕتر دەکاتەوە و بۆنێکی جیاکەرەوە و دانسقە دەبەخشێت بە چوکولاتەکە، وە دەشتوانێت کاریگەری دابنێت لەسەر ناوەڕۆکی فلاڤانۆڵەکە.

ھاڕتینگس ڕاشیگەیاند کە "پڕۆسەی برژاندن ھەموو جۆرە تامە نوێیەکان درووست دەکات ... وە بۆ درووست کردنی ئەو تامانە، تۆ پێویستە کە گەردەکانی ناو دەنکی کاکاوە نەبرژاوەکە لەناوببەیت ... وە ھەمیشە چانسێک ھەیە کە ئەم پڕۆسەی لەناوبردنی ئاوێتانەش کە ئێمە دەمانەوێت... بێنە جێ و ئەنجامبدرێن، ئەمە فڵاڤانۆڵەکانیش دەگرێتەوە،"

ڕەنگە ناوەڕۆکی فلاڤانۆڵ بگۆڕێت بەگوێرەی بڕاندی چوکولاتە تاڵەکان، بەڵام ھێشتا چوکولاتەی تاڵ ھەڵبژاردنێکی تەندرووستترە وەک لە چوکولاتەی شیر، کە ئەویش ھەروەھا شەکرێکی زیاتری تێدایە.

ئەگەر تۆ پێویستت بە پاساوی زیاتر بوو بۆ ئەوەی کە کە چێژ لە چوکولاتەی تاڵ ببینیت، ڕەچاوی ئەمە بکە:
سێیەم جۆری چەوری لە کەرەی کاکاودا کە ھەیە ترشی سیتریکە، چەوریەکی تێرە، وا دەردەکەوێت کە کاریگەرییەکی ئاسایی ھەبێت لەسەر کۆڵسترۆڵی ناو خوێن.

سەرەڕای ئەمانە تۆزی کاکاو بەشداری لەگەڵ کانزاکاندا دەکات، لەوانە کالسیۆم و مس و ئاسن و مەگنسیۆم و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و زینک.

کەواتە ئاسوودەبە و چێژ وەربگرە لەخواردنی پارچەیەک چوکولاتەی تاڵ دوای ژەمێکی نان خواردن. تەنھا چەند ڕاستییەک لە مێشکتدا بپارێزە پێش ئەوەی خۆت تێربکەیت.

یەکەم، چوکولاتەیەک بکڕە کە لانی کەم ٦٠٪‏ کاکاوبێت. ئەگەر بەگشتی بدوێین چەندە بڕی سەدی کاکاوەکە زیاتربێت ئەوە فلاڤانۆڵیشی زێدەتر تێدایە، کەواتە بڕی تەواوەتی دەگۆڕێت لەبەرھەمی جارێکەوە بۆ جارێکی دیکە و ئەم گۆڕانەش پشت دەبەستێت بە مەودا و ماوەی بەرھەمھێنانەوە، بەگوێرەی قسەکانی ھاڕتینگس.

ئەو ڕاشیگەیاند "ئەم چوکولاتە ڕێژە سەدییە بەرزانە کە بڕێکی زۆر فلاڤانۆڵەکانیان تێدایە سوودی زیاتریان تێدایە وەک لە چوکولاتە ڕێژە سەدییە نزمەکان یان چوکولاتەی شیر و چوکولاتەی سپی لەبەرئەوەی کەمتر شەکر و چەوریان تێدایە"

دووھەم،ئەگەر بۆت بگونجێت، کاکاوی سروشتی ھەڵبژێرە وەک لە کاکاوی ھۆڵەندی درووستکراو. لەبەرئەوەی ئەلکالی تێدایە کە مادەیەکی تفتە و ئاوێتەیەکە ترشی ناو کاکاوەکە ھاوسەنگ دەکاتەوە.
ئەمە تامێکی سووکتر دەبەخشێت بە چوکولاتەکە، بەڵام فلاڤانۆڵە پڕ لە تەندرووستیەکان ناھێڵێت.

بەپێی قسەکانی ھاڕتینگس "ئەگەر تۆ توانای خواردن درووست کردن و شیرینی درووستکردن و ئیشی ھەویرکاریت ھەیە ئەوە کۆتا بژاردەی تۆ بۆ کاکاو پشت دەبەستێت بە شێوەی کاری چێشت لێنان و شیرینی درووستکردن و ئیشی ھەویرکاریەکەتەوە".

ئەو وتیشی "ھەندێک شت باشترن کە ئەگەر تۆ بە کاکاوی ئامادەکراوی ھۆڵەندی درووسی بکەیت".

"ئەگەر پێکھاتەیەک لە ڕێنماییەکی چێشتلێناندا بڕێکی زۆر ترشی تێدابێت، بە کاکاوی سرووشتی ڕەنگە بڕی ترشیەکەی زۆر  زۆر بێت".

وە لەکۆتاییدا بۆ ئاگا لێبوون و پاراستنی کێشی لاشەمان خواردنی چوکولاتەی تاڵ سنووردار بکە بۆ یەک پارچە کە ١ ئۆنس دەکات ڕۆژانە، یان بە نزیکەیی ١٥٠ کالۆری دەکات.


416 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر