Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‎ئایا قاوە تەندروستە؟


په‌یام:

نوسینی، لیزا دڕێیەر شارەزای بواری خۆراک، نووسەر و بڵاوکاری خۆراک و تەندرووستی لە كه‌ناڵی سی ئێن ئێن.
وه‌رگێرانی، موحه‌مه‌د تاهیر حه‌مه‌ ئه‌مین

‎خاڵی بنچینەیی چیرۆکەکە

        * ئەو کەسانەی ڕۆژانە لانی کەم چوار کوپ قاوە دەخۆنەوە لە ٪‏٦٤ ئەگەری تووشبوونیان بە مردنی پێش وەختە کەم دەبێتەوە.
        * ھەندێک کەس وا باشترە کە وەرگرتنی کافاین و خواردنەوەی بڕی ئەو کافاینەی کە دەیخۆنەوە سنووردار بکەن.

‎بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ئاژانسی ھەواڵگری سی ئێن ئێن بڵاوبووەتەوە پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە — بەڵێ بەردەوامبوونی ڕۆژانە لەسەر خواردنەوەی  کوپێک قاوە یان دووان یان زیاتر سوودی زۆرە و خەڵکی وا باشترە بە ئاسوودەیی بینۆشن و چێژی لێ وەربگرن.
‎چونکە بەردەوامبوون لەسەر ئەمە وا دەکات کە تەندروستیت باشتربێت و یارمەتیت دەدات کە زیاتر بژیت.

‎قاوە ھەروەھا وا دەردەکەوێت کە ئەگەری تووشبوون بە زۆرینەی نەخۆشیەکان کەم بکاتەوە، کە بریتین لە جۆری دووی شەکرە، نەخۆشی جگەر، شێرپەنجەی قۆڵۆن، ھەروەھا شێرپەنجەی ئەلزەھایمەر و پێست.

‎جۆی دێ ڕوپۆ کە قسەکەرێکە بۆ کۆمەڵەی قاوەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە "قاوە پڕە لە دژە ئۆکسیدانتەکان"

‎"زۆرینەیان بەسروشتی لە دەنکی قاوەکەدا ھەن و دژە ئۆکسیدانتیان تێدا ڕوودەدات، ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەندێکی دیکەیان لە ماوەی پڕۆسەی برژاندندا درووست دەبن. ئەمە ئەو ئاوێتانەن کە زانست دەیان بەستێتەوە بە کاریگەری ئەرێنییەوە لە کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ھەندێک لە نەخۆشی."

‎ڤی. وێندی سێتیاوان کە پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە چارەسەری پارێزدا لە کۆلێژی پزیشکی یو ئێس سی لە کێک وە ڕابەر و دانەری یەکێک لە لێکۆڵینەوە نوێیەکانە لەسەر بەکارھێنانی قاوە و درێژەدان بە ژیان ڕایگەیاند بەگشتی ھەندێک لە ئاوێتەکان لە قاوەدا ھەن "کە پەیوەندیدارن بە ھەستیاری ئەنسۆلینی ناو خوێنەوە و فرمانی جگەر و کەمکردنەوەی ھەوکردنی نەخۆشی درێژخایەن"

‎کوپی ئاگادارکردنەوە
‎لەکاتێکدا کە بەکارھێنانی قاوە ڕەنگە بۆ زۆرینەی خەڵک تەندرووست دەربکەوێت، بەڵام واباشترە خەڵکی تر بۆ بەردەوامبوون لەسەری ئاگاداربن. بۆ نموونە، ژنانی دووگیان وا باشترە کە بە ئاگادارییەوە بڕی کافایینی ناو قاوە وەربگرن و سنوورداری بکەن.

‎دکتۆر جۆسێف واکس سەرۆکی کۆلێژی ئەمریکی مامانەکان و  کۆمیتەی پزیشکی تایبەت بە ژنان لەسەر ڕاھێنانی مامانی ڕایگەیاند کە "بەڵگە ھەنووکەییەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە بەکارھێنانی بڕێکی مامناوەندی کافاین تا ٢٠٠ملگم لە ڕۆژێکدا، کە بڕەکە بریتییە لە ١٢ ئۆنسی قاوە لە کوپەکەدا، پەیوەست نییە بە زیادکردنی ئەگەری منداڵ لەبارچوونەوە یان لەدایکبوونی پێش وەختەوە"

‎"ھەرچۆنێک بێت، داتاکان دژ بەیەكترن دەربارەی دەرئەنجامەکانی دووگیانی کاتێک کە ژنان کافاینی زیاتر وەردەگرن لە بڕی ٢٠٠ملگم لە ڕۆژێکدا."

‎سەرباری ئەوە، "بەڵگەیەکی کەم ھەیە بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی ئەوەی دەربارەی کاریگەرییەکانی کافاین لەسەر گەشەی کۆرپەلە."

‎ئەگەر تۆ ھەر کێشەیەکی دڵت ھەبێت، وا باشترە کە ھەروەھا بڕی بەکارھێنانی قاوە و کافاین سنووردار بکەیت.

‎دکتۆر ڤینس بوفالینۆ کە قسەکەرێکە بۆ کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی و گەورە جێگری سەرۆک و گەورە پزیشکی بەڕێوەبەری دڵناسی - ئەی ئێم جی، داکۆکیکاری چاودێری تەندروستی، لە ناپێرڤیل، ئیللینۆیس ڕایگەیاند کە "كافاین مادەیەکی تەوژم ھێنەر و وریاکەرەویە بۆ لێدانی دڵی ئەو کەسەی دەیخواتەوە،"


‎"ئەوانەی کە گرژبوونی گوێچکەڵەی دڵیان لەگەڵدایە (بەگشتی کە پێیان دەوترێت لێدانی ناڕێكی دڵ) یاخود بەرزی پەستانی خوێن وا باشتر بڕی وەرگرتنی کافاین سنووردار بکەن. یەک بۆ دوو کوپ لە ڕۆژێکدا ئاساییە. بەڵام ئەگەر تۆ ھەستیاریت ھەیە بۆ کافاین، وا باشترە کە ھەموو کافاینێک سنووەدار بکەیت.
‎ئەوەت لە یادبێت کە قاوەی بێ کافاین ھێشتا کافاینی ھەر تێدایە. ٨ ئۆنس لە قاوەی کوڵاو دەکرێت کافاینی تێیدابێت بەڕێژەی ٧٥ بۆ ١٦٥ میلیگرام. لەکاتێکدا کە قاوەی بێ کافاین بەتێکڕا ٢ بۆ ٧ میلیگرام کافاینی تێدایە لە کوپێکدا. بەگوێرەی ھەر لێکۆڵینەوەیەک کە تۆ بیخوێنیتەوە.

‎بوفالینۆ بەو خەڵکانەی کە نەخۆشی دڵیان ھەیە ڕایگەیاند کە "قاوەی بێ کافاین مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ھیچ کافاینێکی تێدانییە -- کەواتە ئەگەر تۆ سێ کوپ قاوەی بێ کافاین بخۆیتەوە ڕۆژانە، وا باشترە کە ئەوە کۆنتڕۆڵ بکەیت لەلایەن خۆتەوە"

‎کۆنیێ وێڤەر پڕۆفیسۆری زانستی خۆراک لە زانکۆی پێردیو، کە لەم دواییانەدا پێداچوونەوەیەکی بۆ توێژینەوەیەک کردووە لەسەر کالسیۆم و تەندروستی ئێسک وە دەربارەی کاریگەریەکانی قاوە لەسەر تەندروستی ئێسک، کافاینی ناو قاوە دەکرێت ببێتە ھۆی لەدەستدانی کالسیۆمی ناو ئێسک، بەڵام ئەمەش شایەنی ئەوە نییە تاوەکو بە ھەند وەربگیرێت. "کافاین دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کالسیۆمی ناو میز، بەڵام ئەمە ھاوسەنگ دەکرێتەوە بە ھەڵمژین و وەرگرتنی کالسیۆمی دیکە کەواتە وادەردەکەوێت کە دژ بەیەکنەبن کاریگەریەکان لەسەر ئابوری کالسیۆم لەلەشدا"

‎پێش ئەوەی کە قاوەی داھاتووت بخۆیتەوە، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:

‎شیری کەم چەوری زیاد بکە بۆ نێو قاوەکانت و واز لە کرێمیش بھێنە. چونکە کرێم نزیکەی ٥٠ کالۆری تێدایە و ٣ گرام چەوری تێری تێدایە لە ھەر کەوچکێکی چێشت خواردندا. شیری کەم چەوری کالۆری کەمتری تێدایە و یارمەتیت دەدات بۆ پارسەنگکردنی لەدەستدانی کالسیۆم (کەوچکێکی چێشت لە قاوە تەنھا ٦ کالۆری تێدایە، بەڵام ١٩ میلیگرام کالسیۆمی تێدایە.

‎دووربکەوەرەوە لە شەکر لە نێو قاوەکەتدا. کەوچکێکی چا لە شەکر ١٦ کالۆری تێدایە. ڕەنگە بەلاتەوە زۆر نەبێت، بەڵام ئەگەر تۆ دووکەوچکە چا شەکر بکەیتە ناو قاوەکانتەوە لەکاتی کوڵاندندا و ڕۆژانە چەند کوپێک بخۆیتەوە، کالۆریەکان پەیتا پەیتا ڕوو لە بەرزبوونەوە و ھەڵکشان دەکەن.

‎قاوەی پاڵێوراو ھەڵبژێرە ئەگەر کۆڵسترۆڵی بەرزت ھەیە.

‎قاوەی نەپاڵێوراو، وەکو ئەو جۆرەی کە درووست دەکرێت لە پاڵاوتنی فەڕەنسیەکان، ئاوێتەیەک دەھێڵێتەوە کە پێی دەوترێت کافیستۆڵ و کاھویۆڵ، کە ھاوبەشی دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی کۆڵسترۆڵ.


331 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر