Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بێرنی سانده‌رز خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید ده‌كاته‌وه‌


په‌یام

سیناتۆری ئەمریکی بەرنی ساندەرس رایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٠٢٠ دا.

ساندەرسی ٧٧ ساڵ کە خۆی وەک سۆسیال دیموکرات لەقەڵەم دەدات و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ٢٠١٦ دابووە هۆکاری سەرلەنوێ دارشتنەوەی سیاسەتی دیموکراتەکان، لە نامەیەکیدا بۆ پشتگیریکارانی ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٠٢٠دا خۆی کاندید دەکات.

ساندەرس لە نامەکەدا دەڵێت، "هەڵمەتەکەمان تەنیا وابەستە نابێت بە سەرکەوتن بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بەڵکو لەسەر بنەمای دروست کردنی ئیدارەیەک دەبێت کە وابەستەی دادوەری رەگەزی و کۆمەڵایەتی، ئابووری دەبیت".

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە لەلێدوانێکدا بۆ CBS ئاماژەی بەوەدا کە ئارەزووی ئەو بۆ چوونە کۆشکی سپی بە تەواوکاری ٢٠١٦ دەبینێتەوە لەکاتێکدا ئیستا دیموکراتەکان ئەو سیاسەتانەی ئەو پشتگیری لێدەکردن، پاڵپشتی دەکەن.

بەرنی ساندەرس کە بە رەخنەگری پێکهاتەی سیاسیی ئێستای ئەمریکا ناسراوە لە ٢٠١٦ داو لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیدا ببووە رکابەری وەزیری دەرەوەی هیلاری کلینتۆن.

162 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر