Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر رووسیا؛ شۆك له‌ ئابوری ئه‌و وڵاته‌ دروستده‌كات


په‌یام


سەرۆکی دەزگای چاودێری دارایی رووسیا ئالەکسی کودرین هۆشداری ئەوە دەدات کە بەهۆی سزا چاوەڕوانکراوە نوێیەکانی ئەمریکاوە ئەگەر هەیە "شۆک"ی نوێ لە ئابووری رووسیدا رووبدات.

کودرین لە مۆسکۆی پایتەخت لێدوانی بۆ رۆژنامەنوسان داو تێیدا باسی لە سزاکانی ئەمریکای کرد بۆسەر رووسیا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئابووری رووسیا خۆی گونجاندووە لەگەڵ سزاکانی ئێستای ئەمریکاداو وتی، "بەداخەوە، سزانی نوێی چاوەڕوانکراو شۆکی تازە دروست دەکات و پێویستی بەهەوڵی تری جدی هەیە بۆ گونجاندن".

کودرین ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە رووسیا رووبەڕووی سەختی بۆتەوەو وتی، "سزاکانی ساڵی رابردووی سەر کۆمپانیا رووسیەکان، تەنیا کاریگەریی لەسەربازار دروست نەکردووە بەڵکو بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری کردە سەر هەستی وەبەرهێنەرانیش. ئەمە کاریگەریی نەبوو وەک شۆک. بەڵام لەرووی گەشەکردنی ئابووری و وەبەرهێنانەوە وەک پێویست نابین. گەیشتمان بەو ئامانجە قورس دەکات کە دیاریمان کردووە بۆ ئەوەی پێیان بگەین لەسەر تێکڕای رێژەی گەشەکردن".

396 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر